بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پارێزگاری ئادانا، مه‌حمود ده‌میرتاش به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند کە له میانی تێپه‌ڕینیدا، پاسێكی پۆلیس له شارۆچكه‌ی یوره‌غیر سەربە پارێزگای ئادانا به بۆمبی ده‌ستکرد یاخود بۆمبێكی دیكه هێرشیكراوه‌ته سه‌ر.
مه‌حمود ده‌میرتاش ئاماژه‌ی به‌وه دا كه یه‌كێك له برینداره‌كان پۆلیسه و چوار كه‌سی دیكه‌یش كه له میانی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌دا له‌و ناوچه‌یه بوون، بریندار بوون و وتی: "ره‌وشی ته‌ندروستی بریندارەکان زۆر باشه. هاووڵاتییان چوونه‌ته نه‌خۆشخانه و پۆلیسهكهشمان هیچ كێشه‌یه‌كی نییه".
هاوکات پارێزگای ئادانا له راگه‌یه‌ندراوێكدا تیشكی خستووەته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هێرشه‌كه له میانی تێپه‌ڕینی پاسێكی پۆلیس له گه‌ڕه‌كی سه‌ڵاحه‌ددین ئه‌یوبی روویداوه .
Your Comment