بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە نامەی عەلی ئەسغەر مونسان، وەزیری میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستی بۆ بەهمەن مورادنیا پارێزگاری کوردستان هاتووە:
بە پێی یاسای پاراستنی ئاسەواری نەتەوەیی، پەسەند کراوی خەزەڵوەری ١٣٠٩ ی مەجلیسی شوورای نەتەوەیی و بڕیارنامەی بەڕێوەبەرایەتیی و ڕێکخستنی، چاوەدێری و پاڵپشتی لە خاوەن مڵک و خاوەن داراییە فەرهەنگییە مێژووییە گواستراوەکانی مۆڵەتدار پەسەند کراوی ١٣٨٤ ی لێژنەی وەزیران، تۆماری ٦ ئاسەواری گواستراوی فەرهەنگی مێژوویی بە شرۆڤەی خوارەوە ڕادەگەیێندرێت.
٢ لێوانی گڵێنەی لێوە کۆنگرەیی بچووک بە ژمارەکانی ١٢٨٠ و ١٢٨١، کاسەی مەفرەغی بادامی شکڵ بە ژامرەی ١٢٨١، کاسەی مەفرەغی بە نەخشی گوڵی ڕۆزت بە ژامرەی ١٢٨٣، قەدحی گڵێنە، گۆڕستانی مەلامچەی سەقز بە ژامرەی ١٢٨٤ و قەدحی سوفاڵی، گۆڕستانی مەلامچەی سەقز بە ژامرەی ١٢٨٥ لە ڕیزی ئاسەواری نەتەوەیی تۆمار کراوە.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە ٤٤ دۆسیە گەیشتووەتە ئەو ئەنجومەنە کە تا ئێستا چوار دانەی تۆمار کراوە و پاشماوەی دۆسیەکانیش خەریکن لێک دەدرێنەوە.
Your Comment