بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە سپۆتنیک، ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە بەغدا لە دانیشتنی مەنامە کە بۆ دژایەتی لە گەڵ ئارمانجەکانی فەلەستین لە بەحرەین بەڕیوە دەچێت، بەشداری ناکات.
ناوبراو وێرای پێداگری لە بەرگری لە مافی گەلی فەلەستین، وتیشی: عێراق بەشداری ئەو دانیشتنە نابێ و ئەوەش دەگەڕیتەوە بۆ هەڵوێستی پاوەجێی هەمبەر بە فەلەستین و پێکهاتنی وڵاتێکی یەکپارچە بە پایتەختی قودسی پیرۆز مافی گەلی فەلەستین دەزانێ.
شایانی باسە کە دانیشتنی ئەمریکیی مەنامە بڕیارە لە رۆژانی ٢٥ و ٢٦ی ئەم مانگە زایینییە لە بەحرەین بەڕیوە بچێت.
Your Comment