گەمارۆکان کاریگەری خراپیان لە سەر بژێوی ژیانی خەڵکی ئێران بووە

سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە پاگەندەی گۆڕانی هەڵسوکەوتی تاران، وتی کە گەمارۆکان بووەنەتە هۆی کێشەی بژێوی ژیانی خەڵکی ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕاشاتودەی، دۆناڵد ترامپ، لە سەفەر بۆ ویلایەتی ئایۆوا، پاگەندەی کرد کە گەمارۆکان بووەنەتە هۆی دروست کردنی کێشەی بژێوی ژیان وەکوو هەڵاوسان و هاڕەکردنی نرخی پارە لە ناوخۆی ئێران و کاریگەری بووە لە سەر خەڵک.

ترامپ سەبارەت بە گفتوگۆ لە گەڵ ئێرانیش، وێڕای دەربڕینی هیوا بە ئەوەی کە هەموو شتێک بە باشی دەچێتە پێشەوە، پاگەندەی کرد کە هەڵسوکەوتی ئێران بە بۆنەی ئەو هەموو گەمارۆوەوە جیاوازتر لە ڕابردووە.

ترامپ پاگەندەی کرد کە ئێران ئەمڕۆکە کارەکانی ڕابردوو ئەنجام نادات و زیاتر ڕێز لە ئەمریکا دەگرێت.

ترامپ هەروەها پاگەندەی حەزی خۆی بۆ یارمەتی بە چارەسەر کردنی کێشەکانی ئێرانی دووپات کردەوە، هەرچەند لە درێژەدا بە هێنانە ئاراوەی دروشمە هەمیشەییەکانی خۆی زیادی کرد کە ئێران ئێستا تووشی هەڵاوسانی زیاد هاتووە و پارەکەی بێ نرخ بووە و کێشەی زۆر لە ئێراندا هەیە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا زیادی کرد کە گەورەترین و گرینگترین کاری هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران بووە.

News Code 26896

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =