بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامێکدا وێرای پیرۆزبایی گەیشتنی جەژنی ڕەمەزان بە هەموو موسڵمانانی جیهان بە تایبەت گەلی ئێران، جەختی کرد: جەژنی ڕەمەزان جەژنی هاودڵی گەلان و دەرکەوتنی دەسەڵاتی موسڵمانان و و درێژەی یەکگرتوویی ئۆمەتی ئیسلامە.
ڕۆحانی بە ئاماژە بە جوانییەکان و ناوەڕۆکی پڕمانای فەلسەفیی رۆژانی ڕەمەزان و رۆژووگرتن و پارشێوەکانی، وتی: یەک تایبەتمەندی و جوانییەکانی جەژنی ڕەمەزان، لایەنی هاودڵی و هاوڕیزییە. جەژنی ڕەمەزان جەژنی یارمەتی بە هەژاران، دیدار لە گەڵ نزیکان، لە پەنای دیتران بوون و بە گشتی دەرکەوتنی دەسەڵاتی موسڵمانان و درێژەی یەکگرتوویی ئۆمەتی ئیسلامە.
سەرۆک کۆمار ڕاشیگەیاند: موسڵمانان بە پشتبەستن بە تایبەتمەندیگەلی سازێنەر و هیوابەخشی ڕەمەزان و تێگەیشتنی بایەخی ڕاستەقینەی بەندەیی، بە ئاگرێکی بەتین و ڕووناک دەوڵەمەند دەبن کە بە بێ مەترسی لە تاریکی و سەخڵەتییەکان دەیانپەڕێنێتەوە. ئەو ئەزموونە دەروونی و مەعنەوییە دەستەبەرکەری ژیانێکی پڕ لە هیوا، بە دوور لە ماندوویی و دڵگرە بۆ هەر مرۆڤێک.
Your Comment