بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تلە ڕیپۆرتێر، ویکتۆریا کۆتز بەرپرسی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا بە جەخت لە سەر ئەوەی کە پێشنیاری ترامپ بۆ دیدار لە گەڵ بەرپرسانی ئێران جیدیە، هەروەها جەختی کردووە ئەو دانوستانە ئەبێ لە سەر مەرجە بەرچاوەکانی ئەمریکا ئەنجام ببێت.
بەرپرسی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا هەروەها پاگەندەی کردووە ئێران پێویستە پاڵپشتی لە تیرۆریزم ڕابگرێت.
بەرپرسانی ئەمریکا چەندین جار پاگەندەی دانوستانی بە مەرج لە گەڵ ئێرانیان کردووە، هەرچەند بە هۆی شکاندنی بەڵێنەکانی ڕابردووی بەرپرسانی ئەمریکی پاگەندەکانیانیش بۆ ئامادەیی بۆ دانوستان گومانی لە سەرە.
Your Comment