بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کلوسی داونپۆرت بەرپرسی چەک داماڵینی ئەنجومەنی کۆنترۆڵی چەکی ئەمریکا بە بڵاو کردنەوەی چەند پەیام لە توییتەر، کاردانەوەی بە کاری ئێران لە کەم کردنەوەی ئاستی بەڵێنەکانی خۆی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی نیشان دا.
داونپۆرت نووسی: هەر جۆرە پێشێل کردنێکی بەرجام هۆی نیگەرانییە بەڵام پێشێل کردنی ئەو سنوورانە شتێک لە سەرووی مەترسی پەرەسەندی چەکی ناڤۆکییە. لە کورت خایەندا بە ڕوونی نابێتە هۆی زیاد بوونەوەی توانی ئێران بۆ بووژانەوەی بەرنامەی ناڤۆکی سەربازی و کورت کردنەوەی کاتی چێ کردنی بۆمب.
ناوبراو درێژەی دا: ئەو هەنگاوانەی کە ئێران هەڕەشەی کردووە لە ئەگەری کار نەکردنی ٥ وڵاتی بەشدار لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بە بەڵێنەکانیان سەبارەت بە سوود بردنی ئێران لە ڕیککەوتنی ناڤۆکی دەینێت، زۆر سەرەنج ڕاکێشن.
ناوبراو لە کۆتاییدا دەنووسێت: هیوادارم کە یەکێتی ئەورووپا، ڕووسیا و چین بتوانن لە گەڵ ئێران هاوکاری بکەن تا تاران لە ئەو کارانە کە دەبێتە هۆی قەیرانی ناڤۆکی لە ناوچەکە پەشیمان بکەنەوە.
Your Comment