بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ، لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵدەریی سی بی ئێس لە وەڵام بە پرسیارێک لە سەر هێنانە ئاراوە ئایدیای گۆڕینەوەی زیندانی لە نێوان ئێران و ئەمریکا وتی: ئێمە پێشتریش ئاوەها کارێکمان کردووە. ئەوان بڕێک زیندانی ئەمریکییان ئازاد کرد و پاشان بڕێک زیندانی ئێران- ئەمریکیش کە لە ئێران زیندانی بوون ئازاد کران. پێم وابێت دیسان دەکرێت ئاوەها کارێک بکرێت. دەوڵەتی پێشووی ئەمریکا تێدەکۆشی لە گەڵاڵە بەشداری بکات و دەوڵەتی ئێستاش لە سەرەتاوە ئاوەها خواستێکی دەهێنایە ئاراوە. ئێران لە مانگی سیپتەمبەرەوە ئامادەیی خۆیی بۆ ئەو کارە ڕاگەیاندووە و ئێستاش ئامادەین.
زەریف لە وەڵام بە ئەو پرسیارە کە ئایا ئێران لە مانگی سێپتەمبەرەی ڕابردووەوە پێشنیاری دانوستانی لەم بارەوە داوەتە دەوڵەتی ترامپ، جەختی کرد: ئێمە وەڵاممان دایەوە نەک پێشنیار- ئێمە بە پێشنیارێک کە پێشتر لایەنی ئەمریکی بۆ دانوستان پێشکەشی کردبوو وەڵاممان دایەوە و ئێستاش چاوەڕوانی وەڵامین.
سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئێران لە وەڵام بە ئەو پرسیارە کە ئێران خوازیاری ئازادی چ کەسانێکە، وتی: ژمارەیەک لە ئێرانی بە تۆمەتی پێشێل کردنی گەمارۆکانی ئەمریکا لە زیندانەکانی ئەو وڵاتەن. ژمارەیەک ئێرانی تریش هەن کە لە شوێنەکانی تری جیهانن.
ناوبراو لە وەڵام بە ئەو پرسیارە کە ئایا ئێران لەم بارەوە خشتەیەکی داوەتە ئەمریکا، وتی: ئەوان دەزانن. ئەوە پرسێکی نوێ نییە و درێژەی گۆڕینەوە پێشووەکەیە.
زەریف لە وەڵام بە ئەو پرسیارە کە بۆچی بۆ نیشان دانی ئیرادەی خۆی لە ئەم پرسە، ٥ ئەمریکیەک کە ئێستا لە ئەو وڵاتە زیندانین ئازاد ناکات، وتی: ئەوە ئێمە نین کە ئەبێ جیدیەتی خۆمان نیشان بدەین چونکوو پێشتر بە بەڕێوە بردنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئەو کارەمان ئەنجام داوە. ئێستا نۆرەی ئەمریکایە کە جیدیەتی خۆی نیشان بدات.
ناوبراو لە وەڵام بە ئەوەی کە ئایا ئێران ئەو دوو پرسە واتا ڕێککەوتنی ناڤپکی و گۆڕینەوەی زیندانییەکان پێوەند دەداتە یەکەوە، وتی: نەخێر، ئەوانە پێوەندی نادەینە یەکەوە. بەڵام نیشانمان داوە کە کاتێک قسەیەک دەکەین؛ کردەوەیی دەکەینەوە. بەڵام ئەمریکا نێشانی دا کە قسەیەک دەکات پاشان بڕیار دەدات کە ئایا پێبەنی بێت یا خود نا.
زەریف لە وەڵام بە ئەوەی کە بۆچی بافر نەمازی هێشتا لە لە چوون بۆ دەرەوە قەدەغە کراوە، وتی: من بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەم و لە بەرانبەر دەستێوەردان لە بڕیارەکانی دادگا بەرپرسایەتیم نییە. وەکوو وەزیری دەرەوەش ناتوانم دەستێوەردان بکەم بەڵام دەتوانم وەکوو تاکێک و بە پێی پرسە مرۆڤدۆستانەکان دەستێوەردان بکەم و ئەو کارەش دەکەم. بەڵام لە جێی وەزیری دەرەوە هیچ پێگەیەکم لە هیچ دادگایەکی ئێرانی نییە مەگەر ئەوەی کە پێوەندی بە گۆڕینەوەی زیندانییەکانەوە بێت کە لە ڕوانگەی ئێمەوە، بە هەڵە لە ناو ئەمریکا یا شوێنگەلێکی تر دەستگیر کراون.
سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئێران لە وەڵام بە ئەو پرسیارە کە ئێستا پێشنیار دەدەن سەبارەت بە پرسی گۆڕینەوەی زیندانی لە گەل چ کەسێک قسە بکەن و ئایا ئەگەری هەیە ئەو کەسە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بێت، وتی: نەخێر، ئەمریکا کەسێکی تایبەتی بۆ ئەم کارە هەیە. ئێمەش کەسێکی بەرپرسمان بۆ ئەو کاە هەیە. ئەگەر ئەوانیش لە یەک ئاستدا بن دەتوانن پێکەوە چاوپێکەوتنیان بێت و ئەگەر لە یەک ئاستدا نەبن ئێمە کەسێک دادەنێین کە هاوئاست بێت کە لە گەڵ ئەو کەسە کە نوێنەری ئەمریکایە.
ناوبراو لە وەڵام بە قسەکانی پێشکەشکاری سی بی ئێس سەبارەت بە وەرگرتنی نامەیەک لە لایەن وبرایان نوێنەری ئەمریکا لە کاروباری بارمتەکان وتی: نامەیەکمان وەرنەگرووە.
زەریف لە وەڵام بە ئەو پرسیارە کە ئایا ئیزن دەدەن ئۆبرایان دانیشێت و لە گەڵ جێگری ئێوە قسە بکات، جەختی کرد: نەخێر، ئێمە ئیزن نادەین کەسێک کە پێوەندی بە کاروباری بارمتەکانەوە هەیە ئەو کارە ئەنجام بدات چونکوو ئەوان بارمتە نین بەڵکوو زیندانین.
ناوبراو زیادی کرد: ئێمە لە گەڵ هەر کەسێک کە دەیەوێت ڕێز دابنێت بۆ ئێران و ڕیککەوتنێک کە لە ئەو بوارە کراوە، قسە دەکەین. ئێمە هیچ پێوەندیەکمان بە ئۆبرایانەوە نییە بەڵام لە گەڵ دانوستانکاری کاروباری بارمەتکان پیوەندیمان نابێت مەگەر ئەوەی کە ئەوان بیانەوێت کەسێک وەکوو دانوستانکاری بواری بارمتە بناسێنین تا سەبارەت بە بارمتە ئێرانییەکان لە زیندانەکانی ئەمریکان، قسە بکەن. ئەمریکا ناتوانێت خۆی بنێتە شوێنێکی ئەخلاقی جیاواز. ئەمریکا ئێرانی گەلێکی زیندانی کردووە کە نەخۆشن، کەسانێک کە تاوانێکیان ئەنجام نەداوە لە ئەڵمانیا لە ئۆسترالیا و شوێنەکانی تر زیندانی کراون.
بۆچوونی ئێوە