بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جێگری فەرهەنگی و کاروباری مێدیایی ئیدارەی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگای کرماشان، بەڕێوە چوونی فێستیڤاڵی فەرهەنگیی یەکێک لە بەرنامە بەردەوامەکانی ئەو ئیدارە لە ساڵانی دوایی وەسف کرد و وتی: بەڕێوە چوونی ئەو فێستیڤاڵە لە ساڵی ٩٨ بە هاوکاری و هاوڕێیی دامەزراوە فەرهەنگییەکان درێژەی دەبێت.
پەریسا موحومەدی، بڵاو کردنەوەی بەرنامەکانی ئیدارەی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی لە نێو شارەکانی پارێزگای یەکێک لە پلانەکانی ئەو ئیدارە ناولێبرد و وتیشی: لە بەرچاومانە لە هەر شارێک لە درێژەی ساڵدا ڕووداوێکی فەرهەنگی و هونەری بەرێوە ببەین.
موحومەدی لە درێژەدا بە وتنی ئەوەی کە شێعردی کوردی بە پەردوەردە دەمێنێتەوە، زیادی کرد: سەرەنج دان بە شێعر لە ڕیزی ژێرخانە فەرەهەنگییەکانی کۆمەڵگایە کە ئەبێ زیتار سەرەنجی پێ بدرێت.
سەرۆکی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئسیلامی پاوەش لەم فیستیڤاڵە وتی: نزیک بە ٦٠٠ بەرهەم لە پارێزگاکانی ئیلام، کوردستان، ئازەربایجانی ڕۆژاوا و کرماسان نێردراوەتە دەبیرخانەی یەکەم فێستیڤاڵی ناوچەیی شێعری کوردی هەوامان بە زاراوەکان هەورامی، سۆرانی و کەلهوڕی کە لە ئەو ڕێژەیە ٢٢ بەرهەم قبووڵ کراون.
هدایەت مەحموودی زیادی کرد: دەبیرخانەی هەمیشەیی شێعری کوردی هەورامان لە ساڵی ١٣٩٦ لە پاوە کرایەوە.
Your Comment