بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد ئەبولغەیز ئەمیداری گشتی کۆمکاری عەرەب ڕایگەیاند ئەو کۆمکارە لە گەڵ بەشداری و هەبووی تورکیا لە ناوچەی ئەمنی باکووری سووریا کە لە ناو خاکی سووریا دادەمەزرێت، دژایەتی هەیە.
ئەبولغەیز لە گفتوگۆ لە گەڵ سپۆتنیک وتی: ئێمە بڕیاری تورکیا قبووڵ ناکەین. ئێمە بە توندی دژی دەستێوەردانی سەربازی تورکیا لە خاکی سووریا و عێراقین. کۆمکاری عەرەب لە ئەو بارەوە بڕیارگەلێکی داوە کە ڕاگەیێندراون.
ناوبراو زیادی کرد: هێزێکی ناوچەیی گرینگ وەکوو تورکیا ناتوانێت بە بیانووی بەرگری کە ئاسایشی نەتەوەیی خۆی بچێتە ناو وڵاتێکی ترەوە لە ناوچەکە.
Your Comment