بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، توماس هاڵدنوانگ سەرۆکی نوێی ڕێکخراوی ئاسایشی ناوخۆیی ئەڵمانیا لە گفتوگۆ لە گەڵ ڕۆژنامەی وڵت ئێم زونتاگ بە دەربڕینی نیگەرانی سەبارەت بە ئەگەری هێرشی گرووپە تیرۆریستی داعش بۆ سەر ئەڵمانیا وتی: گرووپی تیرۆریستی داعش هێشتا بوونی هەیە و هەرجۆرە ئەگەرێک سەبارەت هێرش لەلایەن ئەوانەوە لە ئارادایە.
ناوبراو لە درێژەدا جەختی کرد: زیاد کردنەوەی هێرش بۆ سەر وڵاتانی ئەورووپی بە تایبەت لە بواری هێرشی سایبری پیلانی نوێی داعشییەکان. ئەبێ بۆ بەرز کردنەوەی ژمارەی هێزەکانی پارێزەری ئاسایش ڕێوشوێنی پێویست و ستراتیژی بگیردرێتە بەر.
سەرۆکی ڕێکخراوی ئاسایشی ناوخۆیی ئەڵمانیا کە بەرپرسایەتی پارێزەری لە یاسای بنەڕەتی وڵاتیشی لە ئەستۆیە هەروەها وتی: ژمارەیەک لە ئەندامانی داعش لە وڵات چوونەتە دەرەوە، بەڵام ناتوانرێت بوترێت کە ژمارەیان کەم بووەتەوە چونکوو ئەگەری تەڤل بوونی کەسانی نوێ هەروا بوونی هەیە.
Your Comment