یەکێتی ئەورووپا بڕیاری ئەمریکا دژی گوڵان ڕەت دەکاتەوە

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لە لێدوانێکی لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی کۆمکاری عەرەب لە تونس جەختی کرد: یەکێتی ئەورووپا بڕیاری ئەمریکا دژی گوڵان ڕەت دەکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەیادین، فێدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا ڕۆژی یەکشەممە لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی کۆمکاری عەرەب لە تونس چەند پرسی هێنایە ئاراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە بڕیاری ترامپ سەبارەت بە گوڵان وتی: یەکێتی ئەورووپا بڕیاری ئەمریکا دژی گوڵان ڕەت دەکاتەوە.

موگرینی هەروەها زیادی کرد: لە بەرچاونەگرینی یاسا نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە گوڵان و دەسەڵاتەکەی، ڕێکارێکی لەبار بۆ چارەسەر کردنی قەیرانەکان نییە.

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا هەروەها وتیشی: تەنیا ڕێکاری چوونە دەرەوە لە قەیرانی سووریا، ڕێگاچارەی سیاسییە.

News Code 25835

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 7 =