بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "روسیا الیوم"، میشل عەون سەرۆک کۆماری لوبنان لە گەڵ مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دیدار و گفتوگۆی کرد.
بە گوێرەی ئەو هەواڵە، سەرۆک کۆماری لوبنان لەو دیدارە سەبارەت بە حزبوڵڵا جەختی کرد: حزبوڵڵای لوبنان لە پەرلەمان و دەوڵەتدا بەشدارە.
ناوبراو لە وەڵامی هەندێک لە لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە دژی حزبوڵڵا جەختیشی کرد: حزبوڵڵا سەرچاوەی لە خەڵکێک گرتووە کە لە خاکی و گوندی خۆیان دەژین و پێگەی جەماوەریی هەیە. هەروەها حزبوڵڵا مەزهەبێکی بنەڕەتیی لوبنان نوێنەرایەتی دەکات.
سەرۆک کۆماری لوبنان لە درێژەدا داوای هاوکاری لە پەمپێئۆ کرد بۆ گەڕاندنەوەی پەنابەرانی سووری بۆ ناوچە هێمنەکانی سووریا و ڕایگەیاند: زیاتر لە یەک و نیو ملیۆن پەنابەری سووری لە بەیرووتن و چیتر دەفرایەتی و تاقەتی پاشهاتە بەردەوامەکانی هاوپەیوەند بە پەنابەران لە توانای لوبنان نییە.
ڕاشیگەیاند: لوبنان بەردەوامە لە پابەندبوون بە بڕیارنامەی ١٧٠١ و پێداگرە لە درێژەی ئارامی و سەقامگیریی سنوورەکانی باشووری سەرەڕای کارشکێنی و پێشێلکاریی بەردەوامی ئیسرائیل.
Your Comment