به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕاشا توده‌ی، فازل غه‌راوی، ئه‌ندامی لێژنه‌ی باڵای مافی مرۆڤ ڕایگه‌یاند: تاکوو مارسی ۲۰۱۹ نزیک به ۴ هه‌زار و ۷۲۰ ته‌رم له دوای شه‌ڕی دژ به داعش له پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ر هاتووه.
ئه‌و زیادی کرد: له‌م نێوانه‌دا نزیک به ۲ هه‌زار و ۵۴ ته‌رم ڕوون نییه که کێن.
غه‌راوی وتی: ۸۵۱ ته‌رمیش هین منداڵانی ئه‌م پارێزگایه که له‌م شه‌ڕه‌دا کوژراون.
شایانی باسه که هێزه ئه‌مییه‌کانی عێراق دوای ئازاد کردنی شار و گونده‌کان له ده‌ستی تیرۆریسته‌کانی داعش به ده‌یان جار له دۆزینه‌وه‌ی گۆڕی به کۆمه‌ڵ هه‌واڵیان داوه.
Your Comment