به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئاناتۆلی، سلێمان سۆیلۆ، وه‌زیری ناوخۆی تورکیا پاگه‌نده‌ی کرد: له دوو مانگی ڕابردوو ۴۲ هێزی په‌که‌که خۆیان ڕاده‌ست کردووه.
ئه‌و زیادی کرد: گه‌شتی فڕؤکه بێ فڕۆکه‌وانه‌کانمان په‌ره پێداوه. له‌مه به‌دوا ئیدی ئه‌وان ناتوانن هیچ جوڵه‌یه‌ک بکه‌ن و ئێمه هه‌موویان چاودێڕی ده‌که‌ین.
شایانی باسه که تورکیا له حاڵێکدا شه‌ڕی په‌که‌که له هه‌ریمی کوردستاندا ده‌کات که پێشتر به‌غدا ناڕه‌زایی خۆی له پێشێل کردنی خاکی ئه‌م وڵاته به لایه‌نی ئه‌نقه‌ره‌یی ڕاگه‌یاندووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستا فاتح یه‌ڵدز، باڵوێزی تورکیا له به‌غدای بانگهێشت کرد و ناڕه‌زایه‌تی خۆیی له هێرشه ئاسمانییه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر خاکی ئه‌م وڵاته نیشان دا.
تورکیا به بیانۆی نه‌بوونی ئه‌منیتی ناوخۆیی له دوای داگیر کردنی باکووری سووریایه و به‌شێکی زۆری هێزه‌کانی به نایاسایی له هه‌رێمی کورستانیش جێگیر کردووه.
Your Comment