به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ته‌له‌ڤیزیۆنی ئه‌لجه‌زیره‌ی قه‌ته‌ر رایگه‌یاند: لێکۆڵینه‌وه‌کانی به‌رپرسانی تورکیا نیشان ده‌دات که باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستان له تورکیا بۆ له‌ناو بردنی ته‌رمی جه‌ماڵ خاشقجی کووره‌یه‌کی ماڵی محه‌مه‌د عوته‌یبی، سه‌رکونسولی عه‌ربستان له ئه‌سته‌نبۆڵی به‌کار هێناوه.
ئه‌م کاناڵه زیادی کرد: ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه جناییهکانی تورکیا توانیویه‌تی سه‌ره‌ڕای ڕه‌نگ کردنی دیواری نووسینگه‌ی سه‌رکونسولی عه‌ره‌بستان له ئه‌سته‌نبۆڵ، ئاسه‌واری خوێنی جه‌ماڵ خاشقجی به سه‌ر دیواره‌کانه‌وه بدۆزێته‌وه.
ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌م کووره‌ی ساز کردووه به هه‌واڵنێری جه‌زیره‌ی وت: ئه‌م کووره به قه‌باره‌ی دیاری کراو و له سه‌ر داوای محه‌مه‌د عۆتهیبی، سه‌رکونسولی سعوودییه له ئه‌سته‌نبۆڵ ساز کراوه.
ئه‌و ئاشکرای کرد: ئه‌م کووره به گاز کار ده‌کات و تایبه‌ت به تواندنه‌وه‌ی ئاسنه و ده‌توانێت زیاتر له یه‌ک هه‌زار پله‌ی سانتیگراد گه‌رمای هه‌بێت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌رپرسانی تورکیا ئه‌و سێ ڕۆژه‌ی که ته‌رمه‌که‌ی خاشقجی له جانتایه‌کدا شاردرابووهیهوه، چاودێڕی ئه‌م کووره‌یان کردبوو که ڕۆشن بووه.
ئه‌لجه‌زیره ڕاشیگه‌یاندووه: دوای ون بوونی خاشقجی، به‌رپرسانی تورکیا په‌یوه‌ندیان به محه‌مه‌د بن سه‌لمانه‌وه کرد و داوایان کرد که سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه زانیاری‌یان پێبدات و ئه‌ویش ڕایگه‌یاندووه که ئاگاداری چاره‌نووسی ڕۆژنامه‌وانه سعوودییه‌که نییه.
شایانی باسه که پێشتر پۆلیسی تورکیا ڕایگه‌یاند بوو که ته‌رمی خاشقجی له ناو ماده‌ی تیزاب دا توێندراوهتهوه و ئه‌م کاره‌ش له بینای باڵوێزخانه‌که‌ی عه‌ره‌بستان هه‌مان ڕۆژی کوشتنی ئه‌نجام بووه و به‌م شێوه‌یه ته‌رمه‌که‌یان له‌ناو بردووه.
بۆچوونی ئێوە