به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌لنه‌شره، مه‌لود چاوش ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا وتی: گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا له دژی ئێران بڕێاریکی زۆر هه‌ڵه‌یه و وڵاتانی ئه‌ورووپایش له‌مباره‌وه هاوڕێی تورکیان.
ئه‌و زیادی کرد: گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا له دژی ئێران کاریگه‌ری له سه‌ر تورکیاش ده‌بێت و ئه‌نقه‌ره زۆر به جدی هه‌وڵ ده‌دات که واشنتۆن ده‌ست له‌م بڕیاره هه‌ڵه هه‌ڵبگرێت. وڵاتانی ئه‌ورووپایی هه‌وڵ ده‌ده‌ن تاکوو جێگره‌وه‌یه‌ک بۆ ئه‌م گه‌ماڕۆیانه بدۆزنه‌وه و گه‌ماڕۆکان بشکێنن و زیانی که‌متریان هه‌بێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا وتی: تورکیا هه‌میشه له دوای ئه‌وه بووه که په‌یوه‌ندی باشی ئابووری له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیکه هه‌بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی که په‌یوه‌ندی سیاسی باشیان له‌گه‌ڵ تورکیا نییه.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا: ئه‌نقه‌ره ناڕازییه له کرداره‌کانی زایۆنییه‌کان له دژی فه‌له‌ستینییه‌کان و ئێمه بێ ده‌نگ نابین له‌و کارانه‌ی تلاڤیڤ له فه‌له‌ستینی داگیرکراو ئه‌نجامی ده‌دات. تورکیا به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتیوانی کردنی فه‌له‌ستینییه‌کان له ڕێگه‌ی ڕێکخراوه جیهانییه‌کان به تایبه‌ت ئه‌نجومه‌نی ئاسایش.
Your Comment