به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆیترز، ئۆپراسیۆنی دژ به تیرۆریسته‌کانی داعش له لایه‌ن هێزه کوردییه‌کانی سووریا درێژه‌ی هه‌یه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، داعش ته‌نیا ناوچه‌یه‌کی بچوکی به ده‌سته‌وه ماوه و به ته‌واوی گه‌ماڕۆ دراوه. هه‌روه‌ها به هۆی گه‌ماڕۆ درانی تیرۆریسته‌کانی داعش له ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای ده‌یره‌زوور، به سه‌دان ژن و منداڵ له‌م ناوچه‌یه ڕایان کردووه و خۆیان گه‌یاندووه‌ته شوێنی هێزه‌کانی دیموکڕاتیکی سووریا.
تاکوو ئێسته ته‌نیا ۲ کیلۆمه‌تر له خاکی سووریا به ده‌ست داعشه‌وه ماوه. به‌رپرسانی کوردی سووریا ڕایانگه‌یاندووه که ته‌نیا ۶۰۰ ئه‌ندامی گرووپی تیرۆریستی له ناوچه‌که ماون که له به‌رانبه‌ر هێزه کوردییه‌کان خۆڕاگری ده‌که‌ن و خۆیان به‌ده‌سته‌وه ناده‌ن.
بۆچوونی ئێوە