بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، مەولوود چاوش ئوغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا بە ئاماژە بە ڕاپۆرتی ئەم دواییەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە کوژرانی جەماڵ خاشقجی ڕایگەیاند: نەتەوە یەکگرتووەکان ئەبێ لێکۆڵینەوەکانی خۆی لە ئەو بوارە دەست پێبکات و یا کۆمیسیۆنێک لەم بارەوە پێک بهێنێت.
وەزیری دەرەوەی تورکیا لەم بارەوە وتی: ئەوەی ڕێپۆرتەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستی خستووە لە گەڵ ئەوەی کە ئێمە تا ئێستا جەختمان لە سەری کردووە، دەخوێنن. ئەمەش زۆر گرنگە.
ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە ٢ ڕۆژ پێش وەزیرانی دەرەوەی بڕێک وڵاتان لە واشنتۆن لەم بوارە لێکدانەوەگەلێکیان هەبوو وتی: هێشتا برسیارگەلێک ماوەتەوە. عەرەبستانی سعوودی بە کوشتنی جەماڵ خاشقجی و لەت لەت کردنی تەرمەکەی لە سەرکونسوڵگەری ئەو وڵاتە لە ئەستەنبۆڵ دانی داناوە بەڵام ئەوەی کە تەرمەکەی لە کوێیە، هێشتا نادیارە. هەروەها هەمووان دەزانن کە چ کەسێک لە پشتی ئەو جەنایەتەیە و فەرمانەکەی کێ دەری کردووە. لایەنی سعوودی هێشتا وەڵامێکی بە ئەو پرسە نەداوەتەوە. ئەوان هەروەها بە هاوکاری کردنی بڕێک لە تورکەکان دانیان داناوە، بەڵام لەم بارەوە هێشتا زانیاریەکیان پێشکەش نەکردووە.
بۆچوونی ئێوە