ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت ژیانێکی دیکە بە پەکەکە بداته‌وه‌

وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا وەڵامی برێت مەکگۆرک نێردەی پێشوی سەرۆکی ئەمریکا، سه‌باره‌ت به‌ کورده‌کانی سووریا دەداتەوە.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، ئیبراهیم کاڵێن، وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە تویتێکدا وەک وەڵامێک بۆ ئەو وتانەی مەکگۆرک دەڵێت: "شرۆڤەیەکی ھەڵەیە، ئەو تۆماتانەی ئاڕاستەی تورکیاتان کردووە بە تەواوی بێ مانایە".

وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا وەڵامی برێت مەکگۆرک، بۆ شەڕی دژی داعش دەداتەوە و ڕایگەیاند: وتارەکەت کە لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا و مامەڵەی تورکیاوە، "شرۆڤەیەکی ھەڵەیە".

برێت مەکگۆرک، نێردەی تایبەتی پێشوی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ شەڕی دژی داعش لەمیانی وتارێکدا کە لە واشنتۆن پۆست بڵاویکردوەتەوە، وردەکاری پلانی کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە سووریا ئاشکراکردوە.

مەکگۆرک نووسیویەتی: "بەشی زۆری ئەو گرووپە ئۆپۆزسیۆنە سوورییانەی کە لە لایەن تورکیاوە پاڵپشتیان دەکرێت تووندڕەون و بەئاشکرا ویستی خۆیان بۆ شەڕکردن دژی کورد، نەوەک داعش دەربڕیوە".

کاڵێن دەشڵێت: "ئەو وتانە تەنیا دووبارەکردنەوەی وتەکانی پەکەکەیە، تورکیا گیانی ھەزاران هاوڵاتی عەرەب و کورد و سریانی و پێکهاتەکانی دیکەی رزگار کردووە، دەتانەوێت ژیانێکی دیکە بە پەکەکە بدەنەوە".

مەکگۆرک لە وتارەکەیدا رەخنەی لە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گرتوە لەبارەی بە کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە سوریا و بەرگریی لەوەش کردووە، کە تورکیا ھاوپەیمانێکی متمانەپێکراو نییە.

News Code 24461

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =