به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له یه‌ومول سابع، یونیسف داوای کردووه که هه‌رچی زووتره یارمه‌تی مرۆڤی بۆ منداڵانی سووری دابین بکرێت.
یونیسف هۆشداری داوه که زیاتر له ۱۰ هه‌زار منداڵی سووری دوای هاتنی لاوفاو له حه‌فته‌ی ڕابردوو له که‌مپه‌کانی باکووری ڕۆژئاوای سووریا ڕووبه‌ڕووی کاره‌ساتی مرۆڤی بوونه‌ته‌وه.
که‌مپی ئاواره‌کان له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو به هۆی هاتنی باران و لافاو ڕووبه‌ڕووی زیانی زۆر بووه و دۆخی ئاواره‌کانیش به‌م هۆیه‌وه زۆر خراپ تر بووه.
شایانی باسه که له ساڵی ۲۰۱۱وه تاکوو ئێسته زیاتر له ۳۶۰ هه‌زار که‌سی سووری به هۆی شه‌ڕی ناخۆوه کوژراون و سه‌دان هه‌زار که‌سی دیکه‌ش له‌م وڵاته ئاواره بوون.
بۆچوونی ئێوە