بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، بەرپرسانی ئەمریکا کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرا بێت بە ڕۆیترز ڕایگەیاند کە لە چوارچێوەی فەرمانی دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ کشانەوە لە سووریا، هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکاش ڕادەگیردرێت.
ئەمە لە حاڵێک دایە کە کشانەوەی سەربازەکانی ئەمریکا بە مانای ڕاگرتنی هێرشە ئاسمانییەکان نییە چون بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سووریادا نییە.
ناوەندی ئۆپراسیۆنی ئاسمانی ئەمریکا لە قەتەر جێگیر بووە و فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بۆ هێرشی ئاسمانی دەچنە وڵاتانی دراوسێی سووریا.
بەرپرسانی ئەمریکایی ئاماژەیان داوە کە ڕاگرتنی هێرشە ئاسمانییەکان لەگەڵ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا پەیوەندی هەیە بەڵام کاتی ڕاگرتنی ئاشکرا نەکراوە.
کۆشکی سپی ڕۆژی پێشوو لە هەنگاوێکی کوتوپڕ لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا هەواڵ دا. بە پێی ئەم هەواڵە کۆشکی سپی هێزەکانی لە ماوەی ٦۰ بۆ ۱۰۰ ڕۆژی دیکە لە سووریا دەکشێنێتەوە. ترامپ لە تویتێکدا نووسی: ئێمە داعشمان لە سووریا شکست داوە، تەنیا هۆکاری مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەم وڵاتە ئەمە بووە.
Your Comment