به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سپۆنتیک، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆدغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا پێشتر وتبووی که دۆناڵد ترامپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا گڵۆپی سه‌وزی بۆ ڕشن کردووه تاکوو هێرش بکاته سه‌ر کوردی سووریا.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که ڕابرت پێلدینۆ، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ئه‌م قسانه‌ی به هه‌ڵه‌ی زمانی وه‌سف کرد و وتی: ئه‌مریکا و تورکیا چالاکانه سه‌باره‌ت به ئه‌منیه‌تی تورکیا و دۆخی باکووری سووریا هاوکاری ده‌که‌ن.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا: له ئێستادا ئه‌مریکا له سه‌ر چاکسازی ده‌وڵه‌تی سووریا و پڕۆسه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی سووره که به هه‌مووان ده‌رفه‌تی ژیان له سووریا ده‌دات.
ئه‌ردۆغان پێشتر وتبووی: به فه‌رمی شه‌ڕ له دژی کوردی سووریا ده‌ست پێ دکه‌ین. له‌گه‌ڵ ترامپ سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته قسه‌م کردووه و وڵامی ئه‌رێنی بووه. ئێسته له دوای بابه‌ته‌که‌ین و تاکوو کۆتایی هێنان به هه‌موویان بست به به‌ستی خاکی سووریا ئازاد ده‌که‌ین.
شایانی باسه که تورکیا به بیانۆی ئه‌منیه‌تی ناخۆیی له دوای داگیر کردنی باکووری سووریا و پێشتریش هێرشی کرده سه‌ر باب و عه‌فرین به بیانۆی شه‌ڕی دژ به تیرۆر داگیری کردووه به‌ڵام ئاماده‌ش نییه ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی سووریای بکاته‌وه و له‌م وڵاته بکشێته‌وه.
Your Comment