بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە جمهوریەت، دانیشتنێكی دیكه‌ی دادگه‌یی كردنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په له لایه‌ن نۆزده‌مین دادگه‌ی سزا قورسه‌كانی ئه‌نقه‌ره، دوێنی له ڕۆژی دووه‌میدا له هۆڵی به‌ندیخانه‌ی سینجان به‌رده‌وام بوو.
له دانیشتنه‌كه‌دا هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په سه‌زای ته‌مه‌للی و چه‌ندین په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په بۆ چاودێری كردنی پڕۆسه‌كه ئاماده بوون. هه‌روه‌ها ده‌یان پارێزه‌ری دۆسیه‌ی ده‌میرتاش ئاماده بوون، له شانده بیانییه‌كان ته‌نیا ڕێ به ٥ كه‌س درا ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه بن و به بیانووی جۆراوجۆر ڕێگری له ٦ كه‌سیان كرا. هه‌روه‌ها ڕێگه به ڕۆژنامه‌وانان نه‌درا ده‌ربازی هۆڵی دانیشتنه‌كه بن، ته‌نیا ڕێ به‌و ڕۆژنامه‌وانانه درا كه كارتی زه‌ردیان هه‌یه.
ده‌میرتاش له سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا وتی "دادگا ناتوانێت له به‌رانبه‌ر من وه‌ها ڕه‌فتار بكات. ئه‌گه‌ر ئێوه دان به بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپادا نانێن، ده‌توانن به ئاشكرا بڵێن.
ئەو له درێژه‌ی قسه‌كانیدا زیادی کرد: ئێوه پێگه‌ی خۆتان به خراپ به‌كاردێنن. ئێوه ناتوانن گاڵته به ئێمه بكه‌ن. من ئه‌مه قبووڵ ناكه‌م. ئێوه پێگه‌ی دادوه‌ریی خۆتان دژی ده‌نگده‌ران و ناسنامه‌ی سیاسیی من به‌كاردێنن و ده‌تانه‌وێت به‌م شێوه‌یه هێز به ده‌سه‌ڵاتداره‌تی ببه‌خشن. ئێوه ناڕه‌زایه‌تیی ئێمه قبووڵ ناكه‌ن. له دانیشتنی یه‌كه‌مه‌وه داوای تۆماری ده‌نگی ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئێوه بڕیاری ناوبڕ ده‌ده‌ن. ئێوه داواكاریی ئێمه بۆ هێنانی ئه‌و تۆماره ده‌نگییانه‌ی له دۆسیه‌كه‌دان ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه. من ده‌ڵێم ئه‌و ده‌نگه هی من نییه، ده‌ڵێم ناڕه‌زایه‌تیم هه‌یه له به‌رانبه‌ر ئه‌م تۆماره ده‌نگییه، به‌ڵام ئێوه نایهێنن. ئێوه گاڵته به هۆشی ئێمه ده‌كه‌ن.
ده‌میرتاش ئاماژەی دا: ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا په‌یوه‌ندی به ئێوه نییه، بۆچی ماوه‌ی ٢ ساڵه وه‌زاره‌تی داد له‌وێ به‌رگری له خۆی ده‌كات؟ به‌م بڕیاره ده‌ركه‌وت كه ئێوه له من باشتر سیاسه‌تمه‌دارن. ده‌ركه‌وت كه له‌م هۆڵه‌دا ئێوه سیاسه‌تمه‌دارن. له‌م هۆڵه‌دا ئێمه وه‌ک بێ حقووقترین كه‌س دیارین. بڕیاره‌كه‌ی دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا په‌یوه‌ندی به ئێوه هه‌یه. ئێمه له‌پێناو ئه‌و بڕیاره‌دا تێكۆشانی حقووقیمان كرد. ئێمه قبووڵ ناكه‌ین ئه‌م بڕیاره له‌به‌رچاو نه‌گرن. من به‌رپرسم له پاراستنی ئه‌و ئیراده‌یه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌م. ئه‌گه‌ر سه‌ری خۆم بۆ ئه‌ردۆغان شۆڕ كردبا، ئێستا له بری زیندان له كۆشك ده‌بووم.
ده‌میرتاش جەختی کرد: من به ده‌ستی ئاكه‌په دادگایی ده‌كرێم و ئێوە له‌سه‌ر داوای ته‌یب ئه‌ردۆغان ئه‌م بڕیارانه ده‌ده‌ن، به‌ڵام ناتوانن له‌سه‌ر داوای ئاكه‌په درێژه به‌و بڕیارانه بده‌ن. من ناڵێم ڕزگارم بكه‌ن. داوای ١٤٢ ساڵ زیندانی كردنی من ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ١٤١ ساڵیش په‌سه‌ند بكه‌ن، خاترم ده‌گرن. من گاڵته ناكه‌م. جگه له خودا له هیچ كه‌س ناترسم. به‌ڵام من به‌های خۆم ناخه‌مه ژێر پێی ئێوه. هه‌موو ژیانم به پاراستنی به‌هاكانم تێپه‌ڕی، ناهێڵم هیچ كه‌سێک پێ له به‌هاكانم بنێت.
شایانی باسە کە دوای قسه‌كانی ده‌میرتاش، پارێزه‌ره‌كانیشی قسه‌یان كرد و داوایان له ده‌سته‌ی دادگا كرد ده‌ست له هه‌ڵوێستی نادادوه‌رانه‌ی خۆی ڕزگار بکات.
Your Comment