بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر، سهرچاوهیهکی ئاگادار به پێگەی بەغدا یەومی ڕاگهیاند: لەئەنجامی گفتوگۆكانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقو ئەنجوومەنی وەزیران، حكومەتی ناوەندی رازی بووە بە زیادكردنی پشكی هەرێمی كوردستان.
سەرچاوەكە ئاشكراشیكردووە كە بەغدا بەوە رازی بووە، پشكی هەرێم لەبودجەی گشتی لە ۱۲.۶۷% بكات بە ۱۴% لەسەدا، لەبەرانبەردا هەرێمی كوردستان دەبێت پابەندی ئەو رێككەوتنە بێت، لەنێوان هەردوولا واژۆ دەكرێت، بەبێ ئەوەی ناوەڕۆكی رێككەوتنەكە تائێستا ئاشكرا بووبێت.
ماوەیەكە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقو ئەنجومەنی وەزیران و لیژنەیەكی هەرێمی كوردستان لەوەزارەتی دارایی لەگفتوگۆدان بۆ زیادكردنی پشكی هەرێمی كوردستان لەبودجەی گشتی عێراق.
Your Comment