دەستێوەردانی ڕووسیا لە بزووتنەوەی هێلەک زەردەکان لێکدەدەرێتەوە

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا دەڵێت ئەگەری دەستێوەردانی ڕووسیا لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی وڵات پرسێکە کە لە لایەن نووسینگەی ڕێکخراوی بەرگری و ئەمنی نیشتمانی پێوشوێنی دەگرین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "ژان ئیۆ لۆدریان" وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە لێدوانێک بۆ "RTL" لە بڕیاری ڕێکخراوی بەرگری و ئەمنی نیشتمانیی ئەو وڵاتە بۆ ئەنجامی توێژینەوە لە پەیوەندی لە گەڵ دەستێوەردانی شیمانەیی ڕووسیا لە ناڕەزایەتییەکانی چەند حەوتەی دواییدا هەواڵی دا.

ناوبراو وتیشی: ئەو دەنگۆیانەمان بیستووە، نووسینگەی ڕێکخراوی بەرگری و ئەمنی نیشتمانیی فەڕەنسا خەریکی لێکدانەوە و توێژینەوە لەوبارەیە. ئەنجامی توێژینەوەکان دەبینین. بەڵام تا کاتێک کە ڕاستییەکان دەسەلمێندرێن هیچ داوەرییەک ناکەین.

شایانی باسە رۆژنامەی بەریتانی "تایمز" پێشتر ئیدعای کردبوو کە توێژینەوە ئەنجام دراوەکان لە لایەن ڕێکخراوێکی ئەمنی سایبێری نیشانی داوە کە نزیکەی ٦٠٠ ئەکانتی تویتەری هاوپەیوەند بە ڕووسیا بە بڵاو کردنەوەی وێنە و بابەتی جۆراوجۆر سەبارەت بە خۆپیشاندانگەلی هێلەک زەردەکان درێژەدادڕی و زێدەوێژیان کردووە.

ئەو پاگەندانە لە کاتێکدا دەخرێنە ڕوو کە دیموکراتەکانی ئەمریکیش شکستیان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ٢٠١٦یان دەخستە پاڵ ڕووسیا و دەستێوەردانی لە هەڵبژاردنەکان.

شایانی باسە رۆژی شەممە لە چوارەمین حەوتەی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی فەڕينسا ١٣٦ هەزار کەس هاتنە سەرشەقام و نزیکەی ١٧٠٠ کەس قۆڵبەست کران.

هەروەها بە گوێرەی ڕاگەیاندنەکان ئەم خۆپیشاندانانە ئەگەرچی لە ناڕەزایەتی بە بەرزبوونەوەی ماڵیاتی سەر سووتەمەنی هاتە ئاراوە، بەڵام دوای پاشەکشێی دەوڵەتی فەڕەنسا لەو بڕیارەی، هێشتا بەردەوامە و هێلەک زەردەکان ئێستا ڕەخنە لە گشتییەتی دۆخی ئابووری ئەو وڵاتە دەگرن.  

News Code 23566

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =