بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، سەرچاوە ئاگادارەکان لە دەڤەری ئەدلەب ڕایانگەیاند کە بەرەی نوسرە لەم ماوەیەدا ١٠٠ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بچووکی لە ڕێگای یەکێک لە بازرگانە تورکەکانەوە دەست خستووە.
ئەو فڕۆکەگەلە لە ڕێگای شارۆچکەی "حارم" ەوە گواستراوەتەوە بۆ یەکێک لە بنکەکانی بەرەی نوسرە هەڵکەوتوو لە "معرە مصرین".
سەرچاوەکان جەختیان کرد کە ئەو فڕۆکەگەلە گەیشتووەتە دەستی تیرۆریستگەلێک بە ڕەچەڵەکی مەراکشی و لیبیایی و ئەوان بە چاوەدێری کارناسێکی بریتانیایی چاکسازی پێویست لە سەر ئەو فڕۆکەگەلە ئەنجام دەدەن تا بتوانن وەجبەی مادەی ژەهراوی بگوازنەوە.
سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند کە بەرەی نوسرە لە ئەو فڕۆکەگەلە بۆ هێرشی کیمیایی کەڵک وەردەگرن.
Your Comment