به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سپۆنتیک، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕایگه‌یاند که لێدوانه‌کانی ڕیاز سه‌باره‌ت به کوژرانی جه‌ماڵ خاشقجی، به‌رپرسانی تورکیای ڕازی نه‌کردووه.
ئه‌و زیادی کرد: ئێمه کاره به کاره‌سات ده‌زانین. به‌داخه‌وه عه‌ره‌بستان له ئێمه پشتیوانی ناکات. سه‌ره‌تا ئه‌م درۆیه کرا که ئه‌و باڵوێزخانه‌که‌ی به‌جێهێشتووه، تۆمارێکی ده‌نگی هه‌یه که نیشانی ده‌دات خاشقجی له باڵوێزخانه‌ی سعوودییه کوژراوه و ئێمه ئه‌م تۆماره دهنگییهمان بۆ ئه‌مریکا و عه‌ره‌بستان و بریتانیا و لایه‌نه‌کانی دیکه بلاو کرده‌وه. که‌واته قسه‌کانی عه‌ره‌بستان ئێمه‌ی ڕازی نه‌کردووه.
ئه‌وردۆغان هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد که ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بستان سووره له سه‌ر ئه‌وه‌ی که بکوژه‌کانی خاشقجی ڕاده‌ستی ئه‌م وڵاته بکرێن. دۆسییه‌ی خاشقجی ته‌نیا کێشه‌ی تورکیا نییه به‌ڵکو کێشه‌ی هه‌موو جیهانه. ئه‌وان ده‌بێت زانیاری ورد سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی ئه‌م جه‌نایه‌ته بڵاو بکه‌نه‌وه.
شایانی باسه که جه‌ماڵ خاشقجی به هۆی ڕه‌خنه گرتن له سیاسته‌کانی سعوودییه دوای سه‌ردان بۆ باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستان له تورکیا کوژراو، تاکوو ئێسته ڕوون نییه که ته‌رمی ئه‌م ڕۆژنامه نووسه‌ی سعوودییه چی به سه‌ر هاتووه.
Your Comment