به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سپۆنتیک، شان ڕایان، وته‌بێژی وته‌بێژی هاوپه‌یمانی دژه داعش به ڕێبه‌ری ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که واشنتۆن ئێزگه‌ی پشکنین له باکووڕی ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا و له نزیک سنووره هاوبه‌شه‌کان له‌گه‌ڵ تورکیا سازج ده‌کات.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌م ئێزگه‌ی پشکنینانه به مه‌به‌ستی به‌ر گرتن به هه‌ڵاتنی داعشییه‌کان به‌ره‌و تورکیا له ڕێگه‌ی باکووری سووریاوه‌یه. ئه‌م کاره ده‌بێته هۆی ئه‌منیه‌تی زیاتر بۆ وڵاتی تورکیا له به‌رانبه‌ر تیرۆریسته‌کانی داعش.
ڕایان جه‌ختی کرد: ئێمه به‌رده‌وامین له پشکنینی ئه‌و ناوچانه‌ی که بڕیار وایه ئێزگه‌ی چاودێڕی تێدا ساز بکرێن.
شایانی باسه که تورکیا له پشتیوانی کردن و هاوکاری نێوان کوردی سووریا و ئه‌مریکا ناڕازییه و تاکوو ئێسته چه‌ندین جار هه‌وڵی داوه هێرش بکاته سه‌ر شاره کوردنشینه‌کانی سووریا به بیانۆی نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت له ناوخۆی ئه‌م وڵاتە.
Your Comment