بەڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕۆژنامەی یەنی شەفەقی تورکیا ڕاپۆرتی دا کە ئەنقەرە بڕێک بەڵگەی بە دەستەوەیە کە نیشان دەدات محەمەد بن سەلمان دەستی هەبووە لە کوشتنی جەماڵ خاشقجی.
لە درێژەدا هاتووە کە بە هۆی ئەو زانیاری و بەڵگانەوە محەمەد بن سەلمان ناتوانێت لە ژێر ئەم جەنایەتە دەر بچێت.
شایانی باسە کە جەماڵ خاشقجی ڕۆژی ۲ ئۆکتۆبەر لە باڵوێزخانەی عەرەبستان لە ئەستەنبۆل کوژرا، بەڵام تاکوو ئێستە ڕیاز ئامادە نەبووە لەمبارەوە بکوژەکان بە جیهان بناسێنێت.
Your Comment