بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە USA TODAY، هیزەر ناورت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕادەست کرانەوەی فەتحوڵڵا گولەن بە تورکیا لە بری هەڵوێست گۆڕینی ئەنقەرە هەمبەر بە دۆسیەی جەماڵ خاشقجی ڕەت کردەوە.
ناورت ڕایگەیاند کە بەرپرسانی تورکیا پێشتر دۆسیەگەلێکی جۆراجۆریان سەبارەت بە پرسی فەتحوڵڵا گولەن ئاراستەی ئەمریکا کردووە و ئەمریکا خەریکی لێکدانەوەیانە.
ڕاشیگەیاند: دۆسیەی گولەن هیچ دەرەوەستی بە دۆسیەی جەماڵ خاشقجی رۆژنامەنووسی ڕەخنەگری عەرەبستانی کە لە کۆنسولخانەی ئەو وڵاتە لە ئەستەنبۆڵ کوژراوە، نییە.
میدیاگەلێکی وەک کەناڵی هەواڵی NBCی ئەمریکا پێشتر ئیدعایان کردبوو کە دۆناڵد ترامپ سەبارەت بە دۆزینەوەی رێگەگەلی یاسایی ڕادەست کردنەوقەی گولەن بە تورکیا، فەرمانی بە بەرپرسانی دەوڵەتی خۆی داوە.
بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتانە، یەک لە هۆکارەکانی ئەو کارە، کەمکردنەوەی گوشارەکانی تورکیا لە سەر عەرەبستانی سعوودی و محەمەد بێن سەلمان لە دۆسیەی کوژرانی جەماڵ خاشقجییە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە کاردانەوە بەو ئیدعایانە ڕایگەیاند کە ئەو دوو پرسە هیچ دەرەوەستیان پێکەوە نییە و ڕادەست کران یان نەکرانی گولەن بە تورکیا لە دەرەوەی ئیرادەی دەوڵەت و کۆشکی سپی و تەواو دەرەوەستی بە وەزارەتی دادی ئەمریکاوە هەیە.
فەتحوڵڵا گەلەن رێبەری بزووتنەوەیەکی سیاسی و ئایینی بە ناوی "حەرەکە"یە. ئەو پێشتر پەیوەندیی نزیکی لە گەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان هەبوو، بەڵام بەرپرسانی تورکیا بەوە تۆمەتباری دەکەن کە بە بەهرە وەرگرتن لە تۆڕێکی بەربڵاو هەوڵی ئەنجامدانی کوودەتا لە دژی حکوومەتی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٦ی بووە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ە مامەڵەی واشنتۆن و تورکیا بۆ ڕادەست کردنەوەی "فەتحوڵڵا گولەن" بە ئەنقەرە لە پێناو داشارینی دۆسیەی خاشقجی ڕەت کردەوە.
News ID 23101
Your Comment