بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، هۆلوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگری توركیا له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له سیناتۆره‌كانی ئه‌مریكا له كۆڕبه‌ندی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی هالیفاكس لە کەنادا، وێرای نیگه‌رانی دەربڕینی بۆ وێنه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكی له گه‌ڵ ئه‌ندامانی هێزە کوردییەکانی پاڵپشت کراوی واشنتۆن لە سووریا، ڕایگه‌یاند: وه‌ك چۆن ئه‌مریكا به‌ڵێنیداوه، چاوه‌ڕوانین هه‌ماهه‌نگییه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه كۆتایی پێ بهێنێت.
وەزیری بەرگری تورکیا جەختیشی کرد: له میدیاكانماندا به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان باس له‌و وێنانه كراوه و نارازیبوونی ئەنقەرەی بە دواوە بووە.
ڕاشیگەیاند: پێدانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به بارهه‌ڵگر و فڕۆكه به ڕێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه پاش له جموجۆڵکەوتنی داعش له لایه‌ن ئه‌مریكاوه قبوڵكراو نییه. هه‌رگیز رێگه بە کرانەوەی کۆریدۆرێکی تیرۆریستی له باشووری سنووره‌كانمان نادەین.
Your Comment