به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، عاسم جیهاد به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "رۆژانه ده‌ستكراوه‌ته‌وه به هه‌نارده‌كردنی نزیكه‌ی ٥٠ بۆ ١٠٠ هەزار به‌رمیل نه‌وت له كه‌ركووكه‌وه بۆ به‌نده‌ری جیهان".
جیهاد تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نه‌وته‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای نه‌وتی نیشتیمانی عێراق (سۆمۆ)ه و له رێگای بۆڕی نه‌وتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده‌ی توركیا ده‌كرێت.
نزیكه‌ی ماوه‌ی سێ ساڵ كه‌ركووك و كێڵگه نه‌وتییه‌كانی له ژێر كۆنتڕۆڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا مانه‌وه. دوای گشتپرسییه‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ سه‌ربه‌خۆیی له ٢٥ی ئه‌یلوولی ٢٠١٧ هێزه هاوبه‌شه‌كانی حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق ئۆپه‌راسیۆنی بۆ سه‌ر كه‌ركووك و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ئه‌نجام دا.
دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌م ناوچانه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدڕاڵییه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووكی له رێگای بۆڕیه نه‌وته‌كه‌یه‌وه بۆ به‌نده‌ری جیهان راگرت.
Your Comment