بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕۆیترز، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی سێ شەمە وتی: تورکیا ئامادەیە تاکوو بۆ شەڕی دژە بە تیرۆریزم یارمەتی وڵاتانی ڕۆژئاوای ئەفریقا بدات، ئێمە ئامادەین تاکوو بە تەواوی هاوکاری ئابووری و ئاسایشی ئەم ناوچەیە بدەین و ئەزموونەکەی خۆمان بۆ ئەم وڵاتانە بگۆزینەوە.
ئەردۆغان کە بە سەفەرێک لە وڵاتی غەنایە لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: ئێمە ئەزموونی زۆر باشمان هەیە و ئامادەین کە شەڕی دژ بە تیرۆریسم لە ئەفریقا ئەنجام بدەین.
ئەو درێژەی دا: ئێمە لە شەڕ لەگەڵ کوردەکان ئەزموونێکی زۆر باشمان وەرگرتووە و دەتوانین پێشکەشی ئێوەشی بکەین.
شایانی باسە کە لەم مانگانەی دواییدا وڵاتانی مالی و بۆرکیناسۆف بوونە ئامانجی تیرۆریستەکان کە خۆیان بە لقی ئەلقاعیدە و داعش ناساندووە.
لە هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر ئۆتێلێک لە پایتەختی بورکینافاسۆ ٢٨ کەس کە ٢٢ کەسیان شارۆمەندی بیانی بوون کوژران، هەروەها لە هێرشێکی دیکە لە مالی ٢٠ کەس گیانیان لە دەست داوە.
Your Comment