به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌ردار قاسم ڕه‌زایی له شاری بانه وتی: ئه‌منیه‌تی ئێسته له کوردستان به هۆی ئاماده بوونی خه‌ڵک و هه‌وڵی هێزه‌کانی پۆلیس به ده‌ست هاتووه.
ئه‌و زیادی کرد: هه‌وڵ دان بۆ چاره‌سه‌ر کردنی دۆخی ئابووری خه‌ڵک یه‌کێک له یه‌که‌مایه‌تییه‌کانی ئێمه‌یه. ده‌وڵه‌ت له دوای ئه‌وه‌یه تاکوو به یارمه‌تی سنوورنشینه‌کان گه‌ڵاڵه‌ی ڕێکخستنی سنووره‌کان جێبه‌جێ بکات.
سه‌ردار ڕه‌زایی وتی: دوای هه‌وڵی زۆر ده‌وڵه‌ت، سنووری سه‌یرانبه‌نی بانه به زوویی ده‌کرێته‌وه و ئاڵ و گۆڕی بازه‌رگانی ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه. له ئێستادا قاچاخی چه‌ک و شته‌کانی دیکه له لایه‌ن خه‌ڵکی دانیشتووی سنووره‌کان ئه‌نجام نابێت و له لایه‌ن که‌سانی دیکه که دوای سوودی خۆیانن ئه‌نجام ده‌بێت.
ئه‌و له کۆتاییدا جه‌ختی کرد که به هه‌موو توانمانه‌وه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و که‌سانه ده‌بین که بۆ پاره‌ی زیاتر له دوای قاچاخی کحۆلی و چه‌ک بۆ ناوخۆی ئێرانن.
Your Comment