به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆیترز، نوور جیفیک، ڕاوێژکارێکی ئه‌ردۆغان له میانه‌ی یادداشتێکدا بۆ یه‌نی بیرلیکی تورکیا ڕایگه‌یاند کوشتنی خاشقجی ده‌بێته شه‌رمه‌زارییه‌کی زۆر گه‌وره بۆ محه‌مه‌د بن سه‌لمان. لانی که‌م ۵ که‌س له تیمی تیرۆر کردنی خاشقجی که‌سانی زۆر نزیک له بن سه‌لمان بوون.
جیفیک هه‌روه‌ها له یادداشته‌که‌ی ئاماژه‌ی داوه: ته‌نانه‌ت گه‌ر ترامپ محه‌مه‌د بن سه‌لمان له زڵکاوه ڕزگار بکات، دواجار خه‌ڵکی هه‌موو جیهان ڕاستییه‌که ده‌زانن و بن سه‌لمان به بکوژی سه‌ره‌کی خاشقجی ده‌ناسنه‌وه.
شایانی باسه که داداکاری گشتی عه‌ره‌بستان به فه‌رمی ڕایگه‌یاند که خاشقجی له باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستان کوژراوه و ۱۸ که‌س به‌م هۆیه‌وه ده‌ستگیر بوون که سزا ده‌درێن. ئه‌گه‌رچی زۆربه‌ی جیهان له سه‌ر ئه‌م بڕوایه که عه‌ره‌بستان هه‌موو ڕاستییه‌کانی نه‌درکاندووه.
بۆچوونی ئێوە