بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ڕۆیتێرز، فەڕەنسا بە بێ گرتنەبەری هەنگاوێکی پێویست هەمبەر بەو کەسانەی کە لەو وڵاتەوە تەفلی گرووپگەلی تیرۆریستیی ناو سووریا بوونە، خوازیاری گەڕاندنەوەی منداڵەکانیان بۆ پاریس بوو.
بە پێی ئەو پلانە، منداڵی تاقمێک لە تیرۆریستانی فەڕەنسی کە لە پێناو تەفلبوون بە گرووپگەلی تیرۆریستی چوونەتە سووریا و لە لایەن هێزەکانی سوورییەوە قۆڵبەست کراون، لە سەر داوای پاریس دەبێ بگەڕێندرێنەوە بۆ فەڕەنسا، بەڵام باوک و دایکەکانیان دەبێ لە سووریا دادگایی بکرێن.
شایانی باسە، فەڕەنسا هەر لە دەسپێکی قەیرانی سووریاوە بۆ یارمەتی گەیاندن بە گرووپگەلی تیرۆریستیی چالاک لە سووریا، ڕێی خۆش کرد بۆ چوونی هاووڵاتیانی خۆی بۆ رۆژهەڵاتی ناڤین.
Your Comment