سه‌ردار ئیسماعیل که‌وسه‌ری، جێگری قه‌رارگای سارۆڵای سوپای پاسداران له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئاژانسی مێهر سه‌باره‌ت به هه‌نگاوی عه‌ربه‌ستان و به‌حره‌ین له دژی سوپای پاسداران و سه‌ردار سلێمانی، وتی: عه‌ره‌بستان له زه‌لکاوێکی خراپ که‌وتووه که به ئاسانی ناتوانێت لێی ده‌ربچێت، هه‌ر بۆیه له دوای ئه‌وه‌یه به‌م کارانه شکسته‌کانی خۆی بشارێته‌وه.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه که دوێنێ عه‌ربستان و به‌حره‌ین ناوی قاسم سلێمانی و سوپای پاسدارانی ئێرانیان له خشته‌یه‌ک دانا و تۆمه‌تباریان کردن به‌وه‌ی که پشتیوانی له تیرۆر ده‌که‌ن.
ئه‌و زیادی کرد: ئالی سعوود له دوای به‌لاڕێدا بردنی بیر و ڕای خه‌ڵکی جیهان سه‌باره‌ت به کوشتنی جه‌ماڵ خاشقجییه که له باڵوێزخانه‌ی ئه‌م وڵاته له تورکیا کوشتیان.
سه‌ردار که‌وسه‌ری وتی: کوشتنی ئه‌م ڕۆژنامه نووسه یه‌کێکه له هه‌زاران جه‌نایه‌ته‌کانی عه‌ره‌بستان که له یه‌مه‌ن و شوێنه‌کانی دیکه ئه‌نجامی ده‌دات و ڕژیمێکی منداڵ کوژ و داگیرکارن. ئه‌وان به‌م کاره ده‌یانه‌وێت بیر و ڕای خه‌ڵک به لاڕێدا ببه‌ن.
جێگری قه‌رارگای سارۆڵای سوپای پاسداران جه‌ختی کرد: عه‌ره‌بستان ده‌بێت به باشی بزانێت که ئه‌م کارانه ناتوانێت بیر و ڕای جیهان به‌لاڕێدا ببات. جیهان و ئازادی خوازان به باشی ده‌زانن که خاشقجی به فه‌رمانی به‌رپرسانی عه‌ره‌بستان کوژراوه و ناشتوانن به‌م ئاسانییه له‌م بابه‌ته ده‌ربچن.
بۆچوونی ئێوە