به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به‌هرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕه‌تی کرده‌وه تاران ده‌ستێوه‌ردانی له هه‌ڵبژاردنی کۆنگرێسی ئه‌مریکا کردبێت و وتی: سیاسه‌تی ئێران ده‌ستێوه‌ر نه‌دان له کار و باری ناوخۆی وڵاتانی جیهانه، هه‌وڵی به‌رپرسانی ئه‌مریکایی بۆ تۆمه‌تبار کردنی ئێران به ده‌ستێوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی کۆنگریسی ئه‌مریکا نا ڕاسته و وه‌همه.
ئه‌و زیادی کرد: کۆشکی سپی هه‌وڵ ده‌دات به مه‌به‌ستی ئامانجی ناوخۆیی هه‌ر ڕۆژ وڵاتانی دیکه تۆمه‌تبار بکات و ناوی وڵاتێک به هه‌ڵه و له سه‌ر وههم ده‌ورژێنن.
قاسمی هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد: ئه‌مه له حاڵێکدا که سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا پاگه‌نده ده‌کات له‌و کاته‌وه ئه‌و هاتووه، تاران سه‌رقاڵی کار و باری ناوخۆیه‌تی و وه‌ها لاواز بووه که ناتوانێت بیر له بابه‌ته ناوچه‌ییه‌کان بکاته‌وه و ته‌نیا بیر له مانه‌وه‌ی خۆی ده‌کاته‌وه، که‌واته چۆنه وه‌ها وڵاتێک که ئه‌وان ده‌ڵێن لاواز بووه و سه‌رقاڵی کار و باری ناوخۆیه‌تی ده‌توانێت له هه‌ڵبژاردنی کۆنگرێسی وه‌ها وڵاتێک ده‌ستێوه‌ردان بکات؟
Your Comment