به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌لنه‌شره، چالاکی تویتری عه‌ره‌بستان به ناوی موجته‌هد که زیاتر نه‌هێنییه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی سعوودییه ئاشکرا ده‌کات، له نوێترین تویتی خۆی نووسی: ئێسته که عه‌ره‌بستان به فه‌رمی دانی ناوه به کوژرانی خاشقجی چی دیکه دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌که‌ی کارێکی ئاسانه.
ئه‌و زیادی کرد: محه‌مه‌د بن سه‌لمان به‌رپرسی کوژرانی جه‌ماڵ خاشقجییه که ۱۸ که‌سی دیکه‌یان تۆمه‌تبار کردووه، که‌واته به پێی قسه‌کانی ئه‌م ۱۸ که‌سه ده‌بێت هه‌رچی زووتره شوێنی ته‌رمه‌که‌ی خاشقجی ئاشکرا بکرێت.
موجته‌هد ئاماژه‌ی دا: له سه‌ره‌تا تورکیا و له پله‌ی دووهه‌م مێدیاکانی جیهان ده‌بێت له به‌رپرسانی عه‌ره‌بستان داوا بکه‌ن که هه‌رچی زووتره شوێنی به خاک سپاردنی خاشقجی ڕوون بکاته‌وه.
بۆچوونی ئێوە