به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئا‌نتۆنیۆ گوترش، ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ بی بی سی جه‌ختی کرد که ده‌بێت هه‌موو ڕه‌هه‌نده نه‌هێنییه‌کانی که‌یسی جه‌ماڵ خاشقجی، ڕۆژنامه نووسه عهرهبستانییهکه ڕون بکرێته‌وه.
ئه‌و نیگه‌رانی خۆیی له ئاسایی بوونه‌وه‌ی وه‌ها دۆخێک ڕاگه‌یاند و زیادی کرد: ژماره‌ی ئه‌م جۆره ڕووداوانه له زیاد بوونه و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی نابێت مۆڵه‌ت به‌م جۆره ڕووداوانه بدات. ده‌بێت ڕاستی ئه‌م ڕووداوه ڕوون ببێته‌وه.
گوترش هه‌روه‌ها وتی: ده‌بێت ڕیکارێکی زۆر به هێز بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌م جۆره ڕووداوانه دابین بکرێت.
ئه‌و له وڵامی ئه‌م پرسیاره که ئایا به‌شداری کۆنفڕانسێکی ئابووری له ڕیاز ده‌کات یان نا وتی: ده‌بێت ڕه‌هه‌نده شاراوه‌کانی ئه‌م بابه‌ته ڕوون ببێته‌وه و ده‌وڵه‌ته‌کان کاردانه‌وه‌ی پێویستیان هه‌بێت.
جه‌ماڵ خاشقجی ڕۆژنامه نووسی دیاری عه‌ره‌بستانی حه‌فته‌ی ڕابردوو دوای چوون بۆ باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستان له تورکیا بێ سه‌ر و شوێن کرا و پۆلیسی تورکیا ڕایگه‌یاندووه که ئه‌م که‌سایه‌تییه له باڵوێزخانه‌ی سعوودییه کوژراوه.
بۆچوونی ئێوە