به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له کاناڵی سی ئێن ئێنی تورک، هێزه ئه‌منییه‌کانی تورکیا حه‌وت که‌سیان سه‌باره‌ت به دۆسییه‌ی جه‌ماڵ خاشقجی دۆزیوه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، پۆلیس ڕێگه‌ی چوونه ده‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌کانی کونسولگه‌ری عه‌ره‌بستان له ئه‌سته‌نبۆڵ له‌و ڕۆژه‌دا دیاری کردووه.
هه‌ر له‌مباره‌وه مهجتههد، چالاکێکی مه‌ده‌نی ئێران نووسی: سه‌رچاوه‌کانی تورکیا ڕایانگه‌یاندووه که جه‌ماڵ خاشقجی سه‌ره‌تا ئه‌شکه‌نجه دراوه و دواتر کوژراوه و دوای کوشتنیشی ته‌رمه‌که‌ی تیکه تیکه کراوه و وێنه‌کانی هه‌موو ئه‌م جه‌نایه‌ته له به‌رده‌ستن.
هه‌روه‌ها ڤیدیۆیه‌ک له ئازاردانی خاشقجی بۆ محه‌مه‌د بن سه‌لمان نێردراوه که ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌وڵه ڕاست بێت هه‌واڵی ده‌رکردنی له تورکیا و چوونه‌وه‌ی بۆ عه‌ره‌بستان ڕاست نییه.
بۆچوونی ئێوە