به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ماڵپه‌ڕی فه‌ڕه‌نسا، یه‌کێک له وته‌بێژه‌کانی کۆشكی سپی سه‌باره‌ت به کوژرانی جه‌ماڵ خاشقچی، ڕۆژنامه نووسه سعوودییه له ئه‌سته‌نبۆل وتی: واشنتۆن ناتوانێت تاکوو ئێسته ئه‌م هه‌واڵه پشت ڕاست بکاته‌وه. ئێمه به وردی به دوای ئه‌م بابه‌ته ده‌که‌وین.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که یاسین ئۆکتای، ڕاوێژکاری ئه‌ردۆغان وتی: لام وایه جه‌ماڵ خاشقچی له کونسولگه‌ری عه‌ره‌بستان له ئه‌سته‌نبۆڵ کوژراوه.
ئه‌و هه‌روه‌ها پشت ڕاستی کرده‌وه که تیمێکی ۱۵ که‌سی سعوودیی بۆ کوشتنی خاشقچی چوونه‌ته تورکیا له هه‌مان ڕۆژی چوونی ئه‌م ڕۆژنامه‌نووسه بۆ باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستان له ئه‌سته‌نبۆڵ.
عه‌ره‌بستان ڕه‌تی ده‌کاته‌وه که خاشقچی سه‌ردانی باڵوێزخانه‌که‌ی کردبێت له حاڵێکدا محه‌مه‌د بن سه‌لمان حه‌فته‌ی لێشوو له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ مێدیایه‌کی ئه‌مریکایی ئاماژه‌ی دا که خاشقچی دوای که‌مێک مانه‌وه له باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستان ئه‌م بینایه‌ی به‌جێهێشتووه.
له لایه‌کی دیکه‌وه موجته‌هد چالاکه تویترییهکهی عه‌ره‌بستان له‌مباره‌وه نووسی: سه‌رچاوه تورکییه‌کان باسی ئه‌وه ده‌که‌ن که خاشقچی سه‌ره‌تا ئه‌شکه‌نجه دراوه و دواتر کوژراوه و ته‌رمه‌که‌ی تیکه تیکه کراوه. ته‌نانه‌ت ڤیدیۆیه‌ک له ئه‌شکه‌نجه دان و کوشتنی بۆ محه‌مه‌د بن سه‌لمان نێرداوه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه پشت ڕاست بکرێته‌وه یانی هه‌واڵی ده‌ر کردنی له تورکیا و چوونی بۆ عه‌ره‌بستان ڕاست نییه.
ئه‌و زیادی کرد: تورکیا ده‌بێت هه‌موو ورده‌کاری ئه‌م بابه‌ته ئاشکرا بکات، وه‌ک دیاره تورکیا به‌ڵگه‌ی زۆری له سه‌ر کوشتنی خاشقچی به ده‌سته‌وه‌یه، ئه‌م بابه‌ته ده‌بێت بڕیاری جدی تورکیای به‌دواوه بێت؟ ئایا تورکیا به ئارامی لێ تێپه‌ڕ ده‌بێت.
کاناڵی ئه‌لجه‌زیره بڵاوی کرده‌وه که ته‌رمی خاشقچی له ناوچه‌یه‌کی ئه‌سته‌نبۆڵ دۆزراوه‌ته‌وه. ڕاپۆرته سه‌ره‌تاییه‌کانی تورکیا ئاماژه ده‌کات که ئه‌م ڕۆژنامه سعوودییه له باڵوێزخانه‌ی سعوودییه له تورکیا کوژراوه.
بۆچوونی ئێوە