به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به‌هرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له وڵامی پرسیارێک سه‌باره‌ت به لێدوانی نایاسایی به‌رپرسانی ئیسڕائیل له‌باره‌ی ئێران وتی: به‌رپرسانی مێشک گه‌نیو و شه‌یتان سفه‌تی زایۆنی که تاکوو ئێسته له خڵه‌تاندن و ڕیاکاری و جیا کردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی ئێران له حکومه‌ت به‌رده‌وام بوون، هه‌وساریان چڕیوه و ئه‌مجاره‌یان به بێ شه‌رمی و به ئاشکرا و شه‌یتانی سووکایه‌تی به فه‌رهه‌نگی ئێران ده‌که‌ن و دیسان نیشانیان دا که چۆن له‌گه‌ڵ بوونی کیانی ئێران و ئێرانییه‌کان کێشه‌یان هه‌یه و به‌رده‌وام دۆخه‌که ژه‌هراوی ده‌که‌ن.
ئه‌و زیادی کرد: شه‌رمه‌زارییه‌کی گه‌وره‌یه که به‌رپرسانی دڕنده و داگیرکا‌ر و پڕ له فێڵ و ته‌ڵه‌که، میله‌تی گه‌وره به فرهه‌نگی ئێران وه‌ها بانگ ده‌که‌ن که له مێژوودا قه‌ومی یه‌هوودیان له کوشتار ڕزاگر کردووه و ئێسته جه‌خت بکه‌ن که خه‌ڵکی ئێران ده‌بێت برسی بکرێت.
قاسمی له کۆتایدا وتی: خه‌ڵکی گه‌وره‌ی ئێران هاوکات له‌گه‌ڵ ڕێز گرتن له قهموی یه‌هود و لاینگرانی حه‌زره‌تی مو‌سا، پێگه‌ی ئه‌وان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی جه‌نایه‌تکاری فه‌له‌ستینی داگیرکراو به جیاواز ده‌زانێت و هۆشداری جدی ده‌ده‌ین به‌م فاشیت و له خۆبیانه سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی ئه‌و شتانه‌ی که بێ هیچ شه‌رمێک له‌باره‌ی ملهتانی دیکه‌وه باسی ده‌که‌ن.
Your Comment