بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە زووددۆیچە سایتۆنگ، هایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە میانەی سەفەری بۆ ڕۆمانیا بە مەبەستی دیدار و گفتوگۆ لە گەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە، سەبارەت بە ڕێککەوتنی ڕووسیا و تورکیا بۆ خۆبواردن لە هەڵمەتی سەربازی لە ئەدلەب، ڕایگەیاند: ڕێککەوتنی سووریا دەرئەنجام و نیشانەگەلی ئیجابیی بە دواوەیە.
ڕاشیگەیاند: پێویستە هەر هەنگاوێک کە دەبێتە مایەی پێشگری لە سەرهەڵدانی کارەساتی مرۆیی، بگیردرێتە بەر.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هەروەها ڕيخنەی لە هەندێک هەڵوێستی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان گرت و وتی: بۆ چەند ساڵێک دەچێت کە چیتر شایەدی ڕۆڵی کارا و بەرچاوی ڕێکخراوگەلی نێودەوڵەتی بە تایبەت ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە قەیرانە نێودەوڵەتییەکان و لەوان سووریادا نین.
Your Comment