به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ۱۸ بۆ ۲۰ی خه‌رمانان له گه‌له‌ری مێدیای هه‌ولێر له هه‌رێمی کوردستان پێشانگایه‌ک بۆ به‌رهه‌مه خۆشنووسییه‌کانی حه‌سه‌ن ئه‌نجومه‌ن ده‌کرێته‌وه.
ئه‌م پێشانگایه له سه‌ر بانگهێشتی ئه‌نجومه‌نی خۆشنووسانی هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام ده‌بێت و لاینگرانی هونه‌ری خۆشنووسی بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ ده‌توانن ئه‌م ئاسه‌وارانه ببینن.
حه‌سه‌ن ئه‌نجومه‌ن له دایک بووی ساڵی ۱۳۵۰ هه‌تاوی له شاری سنه‌یه و تاکوو ئێستا چه‌ندین پێشانگای خۆشنووسی له ئێران و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڕێوه‌بردووه.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده کورده له پێشانگاکانی خۆشنووسی ڕؤژئاوای ئێران و سه‌رانسه‌ری وڵات خه‌ڵات کراوه و تاکوو ئێسته ۱۵۰ خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی له بواری خۆشنووسی به ده‌ست هێناوه.
Your Comment