بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر ئاشکرای کرد: پەرلەمانی نوێ ئەبێ کۆبوونەوەی بەپەلە بەڕێوە ببا؛ سیاسەتوانان خەریکی پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆنن و بەسەرەیان لە بیر کردووە.
ناوبراو داوای لە وڵاتانی دراوسێ کرد کە بۆ چارەسەری کێشەی ئاوی بەسرە یارمەتی بدەن.
موقتەدا سەر داوای لە لایەنگرانی خۆی کرد لە خۆپیشاندانێکی یەکگرتوو دا بەشدار بکەن کە دواتر کاتەکەی ڕادەگەیێندرێت.
خۆپیشاندانی خەڵکی پارێزگای بەسرە لە ناڕەزایەتی بە دۆخی خراپی خزمەتگوزاری لە ماوەی ڕۆاژی دواییدا توند بووەتەوە و خۆپیشاندەران لە کاردانەوە بە کوشتن و بریندار کردنی ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران، باڵەخانەی ئیدارەی پارێزگایان ئاگر تێبەردا. ناڕەزایەتییەکانی بەسرە تا ئێستا ٩ کوژراو و ١٠٤ برینداری لێ کەوتووەتەوە.
Your Comment