به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، پارێزگاری کوردستان له میانه‌ی په‌یامێک ئاماژه‌ی دا: به‌ڕێوه چوونی باشی ۱۳مین خولی شانۆی سه‌رشه‌قامی مه‌ریوان جارێکی نیشانی دا که پارێزگای کوردستان چه‌ند توان و لێهاتووی به‌ڕێوه بردنی وه‌ها فستیڤاڵگهلێکی هه‌یه و ئه‌مه‌ش مایه‌ی خۆشحاڵییه.
له درێژه‌دا هاتووه: به‌ڕێوه چوونی ۱۳ خولی فستیڤاڵه‌که و به‌شداری هونه‌رمه‌ندانی کورد و جیهان له‌م فستیڤاڵه گرنگه به باشی نیشانی ده‌دات که ده‌وڵه‌ت سووره له سه‌ر گەشەپێدان و پشتیوانی کردن له هونه‌ر و فه‌رهه‌نگی کوردستان.
پارێزگاری کوردستان زیادی کرد: هونه‌ری به‌رزی شانۆ له فۆڕمی جه‌ماوه‌ری بوونیدا یانی شانۆی سه‌رشه‌قام که ده‌وڵه‌ت به‌رده‌وام گرنگی پێداوه و پشتوانی لێ ده‌دکات، ئه‌م جۆره شانۆیه نه‌ک هونه‌ر له چوارچێوه‌ی پشت دیواره‌کانی هۆڵی نمایش ئازاد ده‌کات که ڕاسته‌وخۆ په‌یامه فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به خه‌ڵکی له سه‌ر شه‌قامه‌کان ده‌گه‌یه‌نێت.
شایانی باسە کە ۱۳مین خولی فستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی سەر شەقامی مەریوان لە ڕۆژی شەمەوە دەستی پێ کردووە و ڕۆژانە چەندین شانۆی ناوخۆیی و بیانی نمایش دەکرێت.
Your Comment