به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سومرییه نیوز، موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆکی سه‌درییه‌کان له پۆستێکی تویتری نووسی: عێراق هه‌رگیز بۆ خانه‌ی یه‌که‌م و سیستمی تایفی و پشک پشکینه و گه‌نده‌ڵی ناگه‌ڕێته‌وه.
ئه‌و زیادی کرد: ئێمه له دوای ساز کردنی ده‌وڵه‌تێکین که له سەر بڕیاری خودی عێراقییه‌کان دروست بووبێت و له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌ت خانه‌کانی خزمه‌تی باش و سه‌ربه‌خۆ به خه‌ڵکی عێراق بکات.
شایانی باسه که گرووپه عێراقییه‌کان سه‌رقاڵی دانوستانی زۆرن تاکوو بتوانن فڕاکسیۆنی زۆرینه له پارلمانی عێراق بۆ دروست کردنی ده‌وڵه‌تی داهاتوو پێکبهێنن.
Your Comment