بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، قاسم موحەمەد جەعفەر نوێنەری پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە گوشارگەلێک لە لایەن مەرجەعیەتی عێراقەوە خراوەتە سەر لایەنە شیعەکان تا یەک بگرن.
موحەمەد جەعفەر جەختی کرد کە وا دیارە هاوپەیمانی زۆرینە تا پێش لە نیوەی ئەم مانگەکەوە پێک دێت و زیادی کرد: ئەگەری هەیە لایەنە شیعەکان لە ئەو هاوپەیمانیە هاوبەشە، هاوپەیمانی زۆرینە لە پەرلەمان پێک بهێنن.
ناوبراو لە کاردانەوە بە کۆبوونەوەیەک کە شەوی ڕابردوو لە هۆتێل بابێلی بەغدا بۆ پێکهێنانی گەورەترین هاوپەیمانی بەڕێوە چووبوو وتی کە بڕیار بوو چەند لایەنی تریش لە ئەو کۆبوونەوە بەشداریان هەبێت.
Your Comment